شارپرێس: حلمى ره‌سوڵ ره‌زا
سه‌ردانى سه‌رۆكۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ عێراق پڕۆژه‌ى ئه‌مه‌ریكى بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ژمونى ئێرانى له عێراق گه‌ڕانده‌وه خاڵى سفر، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م سه‌ردانه دواى ئه‌و گه‌شتانه هات كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامى دا بۆ عێراق و چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه‌یدا هاوپه‌یمانێتییه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستى له‌به‌رانبه‌ر ئێران دروستبكات له ناوچه‌كه‌دا.
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقییه‌كان پرسى چالاككردنى سزاكانى ئه‌مریكاى دژى ئێران باسكردووه، سه‌ره‌ڕاى دانانى سنورێك بۆ چالاكییه بازرگانییه‌كان و له قاڵبدانى رۆڵى ئه‌و گروپانه‌ى ئێران پاڵپشتییان ده‌كات.
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنى عێراقدا زه‌ریف له به‌غدا جێگه‌ى گرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامیكى راسته‌وخۆ بداته ئیداره‌ى ئه‌مریكا، به‌وه‌ى هیچ شتێك كاریگه‌رى ناكاته سه‌رپه‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ له قاڵبدانى ئێران له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ر گۆڕه‌پان هیچ به‌رهه‌مێكى نابێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ژمونى ئێران رێچكه‌ى هه‌لكشان و درێژبونه‌وه‌ى گرتووه‌ته‌به‌ر.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زه‌ریف له لێدوانه‌كانیدا زمانێكى توندى به‌كارهێنا و وتى، "ئه‌مریكا مافى ئه‌وه‌ى نییه ده‌ستوه‌ربداته نێوان عێراق و ئێران، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ پێش هه‌بونى ئه‌مریكا له‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وته‌كانى زه‌ریف زێده‌ڕۆیى تێدا بوو، سه‌باره‌ت به ده‌رخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه، به‌ڵام له واقیعیه‌ته‌وه نزیك بوو له چاو پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ له قاڵبدانى رۆڵى عێراق له ئێران‌دا، كه ئه‌وه پرسه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه.
پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراقدا خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه رۆڵى ئه‌و حزبه سیاسیانه‌ى ئێران پشتگیری‌یان لێ ده‌كات له قاڵب بدات، چالاكى گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات، له ژێر رۆشنایى وته‌كانى پۆمپیۆدا.
ئه‌مریكا واىده‌بینێ هه‌ژموونى ئێران له عێراقدا ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى ئه‌و وڵاته سنوردار ده‌كات، پاشان، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیدا كار بۆ له قاڵبدانى بكرێت، له‌م روه‌وه، ئه‌مریكا داواى له عێراق كرد پابه‌ند بێت به‌و سزایانه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێرانى داناوه، له رێگه‌ى دانانى سنورێك بۆ چالاكى بازرگانى و وازهێنان له هاورده‌كردنى گاز‌و كاره‌باى ئه‌و وڵاته.
له رووى تیۆرییه‌وه پێده‌چێ پرۆژه‌كه ئاسان بێت و ئامانجى خۆى بپێكێت، به‌ڵام له رووى پراكتیكییه‌وه زۆر قورسه‌و دوور له واقیعه‌وه، به‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته پێكداچوون و ئاڵۆزن و ناتوانرێت به بڕیارێكى ده‌ره‌كى بسه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش به دیاریكراوى زه‌ریف گوزارشتى لێ‌كرد له گه‌شته‌كه‌یدا.
ده‌یان گروپى سیاسى و سه‌ربازى پاڵپشت به ئێران له عێراقدا كارده‌كه‌ن، و زۆربه‌یان له‌كاتى جه‌نگى دژى داعشدا له عێراق پێكهێنراون، له ئه‌نجامى تێكه‌ڵكردنى سیاسه‌تى ئه‌مریكا له عێراق و تێنه‌گه‌یشتنى له واقیعى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراقى-ئێرانى، هه‌لبژاردنه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ندێك هێزى هێنایه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه، ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت رێكخراوى به‌درو عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق زیاتر له 30 كورسییان به ده‌ستهێنا.
ئالوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران
سه‌ره‌ڕاى زیادبوونى كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌وانه‌ى له په‌رله‌ماندا ئێران پاڵپشتییان لێ ده‌كات، به‌ڵام په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران زۆر توند‌و تۆڵه، و سنورى نێوان زیاتره له هه‌زار میل و ده‌یان ده‌رچه‌ى سنورى فه‌رمى و نافه‌رمى له نیوانیاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه سنوریانه به تیۆرى حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات كه‌چى له واقیعدا له ژێر ده‌سه‌لاتى حكومه‌ته لۆكاڵیه‌كاندایه‌و كۆنتڕۆڵى جوڵه‌و جۆرێتى كاڵا ئالۆگۆركراوه‌كان ده‌كات.
عێراق به دووه‌مین گه‌وره هاوبه‌شى بازرگانى ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له دواى وڵاتى چین، و بڕى جوڵه‌ى بازرگانى نێوانیان ده‌گاته 12 ملیار دۆلار له ساڵێكدا له بواره‌كانى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى و پیشه‌سازیه نه‌وتیه‌كاندا.
پێده‌چێت ئه‌م په‌وه‌ندییه بازرگانیه ره‌هه‌ندێكى قوڵى وه‌رگرتبێت، به شێوه‌یه‌ك له كاتى پێشوازیكردنى سه‌رۆكى ئێران حه‌سن رۆحانى له سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌رهه‌م ساڵح له ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ى ئالۆگۆره بازرگانیه‌كانى نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌راى دانانى پلان بۆ پڕۆژه‌ى دروستكردنى هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوانیاندا و خاڵى به‌یه‌ك گه‌یشتنیان له شارى به‌سره.
پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م پێكه‌وه به‌ستنه كارئاسانى زیاتر بكات بۆ چالاكى بازرگانى و گواستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى نێوانیان، جگه له‌وه‌ى گه‌شتیارى ئایینى له نێوانیاندا جوڵه‌یه‌كى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى نه‌جه‌ف رۆژانه پێشوازى له ده‌یان گه‌شتى ئاسمانى ده‌كات كه له تاران و ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌ده‌وه دێن بۆ ئه‌و شاره، ئه‌مه‌ش ساڵانه ده‌یان ملیار دۆلار داهات بۆ عێراق مسۆگه‌ر ده‌كات و 85% ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش خه‌ڵكى ئێرانن.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوریه به‌هێزه‌ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته، حكومه‌تى عێراقی وا لێده‌كات نه‌توانێت داواكارییه‌كانى ئه‌مریكا به له قاڵبدانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێبكات، هه‌تا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كاریشى بۆ بكات، له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مریكا هیچ جێگره‌وه‌یه‌كى نیه بۆ عێراق له كاتى دابڕینى له‌و وڵاته له‌رووى بازرگانیه‌وه له ئێستادا.
دۆسیه‌ى وزه
عێراق له زۆربه‌ى ژێرخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، و له سه‌رده‌مى سه‌دام حسینه‌وه به‌ده‌ست كه‌مى ووزه‌ى كاره‌باوه ده‌ناڵێنێ، و جه‌نگه‌كانى چه‌ند ساڵه‌ى ئه‌و وڵاته وایكردوه به‌شێكى زۆر له كه‌رتى كاره‌با وێران بوبێت، سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى ئاوى پێویست له دوو رووباره‌كه‌دا تواناى وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى لاواز كردوه. له دواى باش بوونى دۆسیه‌ى ئه‌منى، كێشه‌ى كاره‌با له دۆسیه زۆر ئالۆزو قورسه‌كانه. له ئێستادا عێراق پشت به گازى ئێران ده‌به‌ستێت بۆ كارپێكردنى هه‌ندێك له وێستگه گازییه‌كان، و راكێشانى كاره‌با به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى هه‌ندێك له شاره‌كان.
بۆ كۆتایى پێهێنانى هاوكارى نێون عیراق و ئێران له بوارى وزه‌دا، ئه‌مریكا مۆڵه‌تى چه‌ند مانگێكى به عێراق داوه تا ده‌ستبه‌ردارى ووزه‌ى كاره‌با و گازى ئێران بێت.
له به‌رانبه‌ردا هاوكارى عێراق بكات بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌م پیشه‌سازیه و دۆزینه‌وه‌ى جیگره‌وه‌ى پێویست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، ئه‌م پێشنیاره لاوازه‌و دووره له واقیعه‌وه و چه‌ندین مه‌ترسى له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتوه، به شێوه‌یه‌ك له توانادا نییه له‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه جێگره‌وه‌ى بۆ بدۆزرێته‌وه، نمونه‌ش له‌سه‌ر گرنگێتى پشتبه‌ستنى عێراق به كاره‌باى ئێران خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌ى به‌سره بوو له ناوه‌ڕاستى ساڵى رابردوو، كاتێك به‌هۆى قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانه‌وه ئێران ته‌زووى كاره‌باى له‌و شاره بڕى.
دیدگایه‌كى هه‌ڵه‌ى ئه‌مریكا
دیدگاى ئه‌مریكا بۆ په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادنراوه كه عێراق قوربانییه‌و پێویسته رزگار بكرێت، ئه‌مه‌ش دووره له واقیعیه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ژمونێكى گه‌وره‌ى ئێران له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى سیاسى و سه‌ربازى له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى زۆریان پێكه‌وه هه‌یه و خۆى له نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى فراوان ده‌بینێته‌وه له هه‌بوونى باڵیوێزخانه‌یه‌ك و پێنج كونسوڵخانه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، هه‌ردوو وڵات ده‌یان رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازى و بازرگانى له نێوانیاندا هه‌یه، و چه‌ندین لیژنه‌ى هاوبه‌ش پێكهێنراوه بۆ ته‌نسیقى ئه‌منى و رێكخستنى سنووره‌كان، ئه‌وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ ئه‌و رێككه‌وتننامانه ئێران هاوكارى عێراقى كرد له میانى جه‌نگیدا له دژى داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پاڵنه‌ره‌كانى ئه‌و هه‌نگاوه بریتى بوون له مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر خودى ئێران، به‌ڵام زۆربه‌ى عێراقیه‌كان سوپاسگوزارن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى ئه‌و وڵاته بۆ پاڵپشتیكردن له‌و جه‌نگه نه‌گریسه‌دا.