شارپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆككۆماری ئێران گه‌یشته به‌غداى پایته‌ختى عێراق له سه‌ردانێكى سێ ڕۆژه‌دا، سه‌ردانه‌كه له سایه‌ى به‌رده‌وامى فشاره‌كانى ئه‌مریكایه بۆسه‌ر به‌غدا له پێناو سنورداركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران‌دا، ئه‌م سه‌ردانه یه‌كه‌م سه‌دانى ڕۆحانییه بۆ به‌غدا له‌وساوه‌ى له ساڵى 2013 پۆستى سه‌رۆكى ئێرانى وه‌رگرتووه.
له‌و ساوه‌ى ئه‌مریكا له ساڵى 2003 وه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقى ڕوخاندووه، هه‌ژموونى ئێران له عێراق له زیادبووندایه، ئێران پشتیوانى عێراقیش بوو له جه‌نگى دژ به داعش كه ساڵى 2014 ده‌ستى به‌سه‌ر ¼ ى خاكى عێراقدا گرت.
سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سنوردار بكات، به تایبه‌تیش له بوارى هاورده‌كردنى ووزه، پێش ئه‌وه‌ى تارانیش جیبێڵیت، ڕۆحانى وتى، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران تایبه‌تن و به‌راورد ناكرێن به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بنیادنراون".
له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه دابه‌ش بووه له نێوان هه‌ژموونى ئه‌مریكا و ئێران‌دا، به‌غدا ڕۆڵێكى هاوسه‌نگى سه‌خت ده‌گێڕێت وه‌ك هاوپه‌یمانێكى تاران و واشنتۆنى دژیه‌ك عێراق توانى به كاتى به‌ده‌ر بكرێت له‌و سزایانه‌ى واشنتۆن به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندوونى.
ئاژانسى هه‌واڵى كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش بڵاویکردەوە، سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كى له بواره‌كانى ووزه و گواستنه‌وه و كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و ته‌ندروستى لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌ر وه‌ك ڕۆحانى وتى، ئێران و عێراق پلانى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ساڵانه‌ى نێوانیان بگه‌ینه 20 ملیار دۆلار كه ئێستا 12 ملیار دۆلارى ساڵانه‌یه.
هشام هاشمى بۆ ئاژانسى ڕۆژنامه‌گه‌رى فه‌ڕه‌نسى وتوویه‌تى، له سایه‌ى كێشمه‌كێشمى نێوان واشنتۆن و تاران‌دا، واپێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى تایبه‌ت بێت به "گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكى دیاریكراو".
هاشمى ڕوونیشیكرده‌ووه كه "ڕۆحانى بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئاڵوگۆڕى بازرگانى دێته عێراق. وه پرسى به‌كارهێنانى دراوى عێراقى له ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانیاندا، وه دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره و میكانیزمى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، واته درواى دیكه‌ى جێگره‌وه بۆ قورتوقولاپ كردن دژ به سزاكانى ئه‌مریكا".
گه‌وره به‌رپرسێكى ئێرانیش كه یاوه‌رى ڕۆحانى ده‌كات، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز وتى، "به‌غدا كه‌ناڵ و ده‌رازه‌یه‌كى دیكه‌ى ئێرانه بۆ خۆدزینه‌وه له سزا ئه‌مریكییه سته‌مكاره سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر تاران. ئه‌و سه‌ردانه هه‌لى ئابوورى بۆ ئێران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
دواى بڕیاره‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و 6 زلهێزى دیكه له ساڵى 2015 واژۆكرا، واشنتۆن سزاكانى به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندن، ئه‌مه‌ش ئابوورى ئێرانى تووشى گرفت و به‌ربه‌ستى زۆر كردووه، بۆیه تاران له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌رى فراوانتر بكات.
وه‌رگێرانى: لوقمان حاجى قادر