شارپرێس:
ئابووری توركیا به‌ر له سێ هه‌فته له‌هاتنی گرنگترین هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته، هه‌واڵێكی ناخۆشی به‌گوێی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕاپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی ئاماری توركیای بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا په‌یمانگه‌كه پاشه‌كشه‌ی ئابووری توركیای ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره دۆخێكی وا له‌و وڵاته له‌پاش ساڵی 2009ه‌وه دروستده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، گه‌شه‌ی ئابووری توركیا له‌ساڵی 2018و تا ئه‌م مانگه ته‌نیا 2.7% بووه، ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی ساڵی 2009یه كاتێك ئابووری توركیا به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێستا پاشه‌كشه‌ی كرد.
گه‌شه‌ی ئابووری توركیا له‌ساڵی 2017 زیاتر بوو له 7% به‌ڵام ساڵی پار به‌هۆی كێشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و ئێستاش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌ڕوسیا، كه ئه‌مریكا هۆشداریداوه‌ته توركیا ئه‌و سیستمه نه‌كڕێت، ئابووری توركیا‌و دراوه‌كه‌ی كه لیره‌یه، ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ڕویكردوه‌ته ئابووری توركیا له‌كاتێكدایه، كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازه بۆ هه‌ژموونی ئه‌كه‌په به‌سه‌ر شاره‌وانیی گه‌وره شاره‌كانی توركیاوه، به‌ڵام ئاماژه‌و ئاماره‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه، پێناچێت هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ریان بۆ ئه‌كه‌په‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌و پارته پێبێت.
ڕ . ج