مارسێلۆ به‌وه‌رزێكی خراپدا تێپه‌ڕده‌بێت

وەرزش

11/03/2019‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ده‌ڵێ، مارسێلۆ له‌نێو یاریزانه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، به‌خراپترین وه‌رزی یاریكردنیدا تێپه‌ڕده‌بێت.

ڕۆژنامه‌ی ماركا له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له‌وه‌ته‌ی له‌ساڵی 2008ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ كردووه‌، مارسێلۆ هیچ وه‌رزێك وه‌ك ئێستا خراپ نه‌بیندراوه‌.

له‌كۆی 26 یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ مارسێلۆ به‌شداریی له‌ 13 یاریدا كردوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئاستی خراپ یاخود پێكانی ناوبراوه‌وه‌ بووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان مارسێلۆ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌وه‌رزی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیه‌وه‌ بكات.

ڕ . ج

بەپەلە