حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌شت كاتژمێر ده‌دات

sharpress.net

7070 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/03/2019‌

شارپرێس:
فه‌رمانگه‌ی کاروباری فەرمانبەران له‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانگه‌ی کاروباری فەرمانبەران له‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌، فه‌رمانگه‌كه‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاخۆ وه‌ك پێش قه‌یرانی دارایی‌و سیستمی پاشه‌كه‌وت فه‌رمانبه‌ران هه‌شت كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا ده‌وام بكه‌ن یاخود نا.

له‌مانگی ڕابردوودا به‌فه‌رمانێك ڕۆژه‌ پشووه‌كانی به‌شێك له‌فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم كه‌مكرایه‌وه‌، له‌ئێستاشدا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ڕێكبخاته‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ئه‌سته‌مه‌ حكومه‌ت وه‌ك پێشوو سیستمی ده‌وامی هه‌شت كاتژمێری بۆ فه‌رمانبه‌ران دابنێته‌وه‌، به‌ڵكو ئاڕاسته‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ جێگیركردنی ده‌وامی ڕۆژانه‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌ حه‌وت كاتژمێردا.

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved