وردەكاری گرێبەستی زەیدان‌و ریاڵ مەدرید

وەرزش

12/03/2019‌ 653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، وەردەكاری گرێبەستی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و یانەی ریاڵ مەدریدیان ئاشكراكرد.

بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ریاڵ مەدرید هەمان ئەو گرێبەستەی خستووەتە بەردەم زەیدان، كە پێشتر لەگەڵ هەیبووە.

زەیدان لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەبوو، ئێستاش گرێبەستێكی سێ‌ ساڵەی نوێی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژووكردووە تاساڵی 2022.

زەیدان دەیەوێت ئاستی یانەكە بگەڕێنێتەوەو ئەو یاریزانەشی ئاستیان وەك پێویست نییە وەك مارسیلو، ئیسكۆو گاریس بەیڵ ئاستیان بەرز بكاتەوە.

هـ ـ ح