نـاوی راسـتـەقـیـنـەی ئـیـفـانـكـا تــرامپ ئـاشـكـرا دەكـرێـت

جیهان

12/03/2019‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیفانكا ترامپی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، لەدوای لەدایكبوونی چەند ناوێكی جیاوازی هەبووە، كە خۆی لەو بارەوە قسەی كردووە.

پێگەی "AOL"، ئیفانكا پێش نۆ ساڵ ناوی راستەقینەی لەئەژمارەكانی خۆی نووسیوە بە ئیفانا، كە ئەوەش بچووكراوەی ناوی "ئیفانكا"یە وەك ناوی بۆبی بچووكراوەی ناوی رۆبەرتە.

ئیفانكا ترامپ كچی دۆناڵد ترامپ‌و ئیفانا زیلنیتشیفسكایای هاوسەرییەتی، كە لەساڵی 1977، هاوسەرگیریان كردووەو لەساڵی 1992 لەیەك جیابوونەتەوە.

ترامپ‌و زیلنیتشیفسكایا جگە لەئیفانكا دوو كوڕی تریان هەبووە، كە ئەوانیش دۆناڵد ترامپی كوڕو ئیریك ترامپە.

هـ ـ ح