ڤیدیۆ.. سەمای هەیفا وەهبی لەیادی 43 ساڵەی لەدایكبوونی

هەمەڕەنگ

12/03/2019‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەیفا وەهبی هونەرمەندی لوبنانی، رۆژی شەممەی رابردوو یادی 43 ساڵەی لەدایكبوونی لە لوبنان كردەوە.

هەیفا وەهبی، لەئەژمارەكانی خۆی لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە تێدا دەردەكەوێت تیشێرتێكی سپی لەبەردایە لەگەڵ شۆرتێكی كورت‌و سەما دەكات.

هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت، كە هەیفا لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی سەما دەكات، كە بەشداری ئاهەنگی لەدایكبوونەكەیان كردووەو خۆشی زۆریش بەو بۆنەیەوە دەردەبڕێت.

هەیفا لەناو ماڵەكەی خۆی‌و بە بەشداری چەندین كەس ئاهەنگی لەدایكبوونەكەی گڕاوەو تا رۆژی یەك شەممە لەئاهەنگگێڕان بەردەوام بووە، وەك ئەوەی میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە.

هـ ـ ح