شارپرێس:
چارەنووسی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بەسراوەتەوە بەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.
یانەی یۆڤانتۆسو ئەتلەتیكۆ مەدرید لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان لەقۆناغی 16 رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
یۆڤانتۆس لەیاری چوون بەئەنجامی دووگۆڵی بێبەرانبەر دۆڕاوە، بۆیە دەبێت لەم یارییە بەجیاوازی سێ گۆڵ براوە بێت، ئەگەر بێت، بۆیە ئەو یارییە بۆ یانەی یۆڤانتۆس قورسە.
یارییەكە چەندێك بۆ یۆڤانتۆس قورسە، هێندەش بۆ رۆناڵدۆ چارەنووسسازە، چونكە ئەگەر ئەو یارییە براوە نەبن، ئەوە ئەستەمە بتوانێت جارێكی تر تۆپی ئاڵتوونی بەرێتەوە، كە خۆی داناوە ئەمساڵیش ئەو نازناوە بەرێتەوە.
هـ ـ ح