ڤیدیۆ.. هەوڵی چین بۆ دروستكردنی خۆری دەستكرد

جیهان

12/03/2019‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی " ASIA TIMES" باسی لەوە كردووە، كە زانا چینییەكان توانیویانە جۆرێكی نوێ لەكورەی ناوەكی گەرمی درووستبكەن .

پێگەكە بڵاویكردەوە، ئامانجی زاناكانی كورەی نوێی "ESTA"  ، كە ناوی لێنراوە "خۆری دەستكرد" ، بریتییە لە درووستكردنی  كارلێكی ناوەكی گەرمی، كە بتوانێت وزەیەكی سەلامەت و هەرزانی ئەوتۆ بەرهەم بهێنێت ‌و بتوانرێت لەسەرجەم بوارەكاندا بەكاربهێنرێت .

دان سو سەرۆكی دامەزراوەی نیشتمانی بۆ كاروباری ناوەكی لەچین وتی: زاناكانمان پلانێكیان هەیە بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو كورانە بخەنەگەڕ بەجۆرێك بتوانرێت ئەوەندە وزە بەرهەم بهێنێت، كە بتوانرێت لەرووی بازرگانییەوە سوودی لێوەربگیرێت .

سو وتیشی: سودی ئەو كورانە لەوەدایە، كە دەتوانن  هایدرۆجین بگۆڕن بۆ وزەیەكی پاكی دۆستی ژینگە .
 
لەبارەی پلەی گەرمی ئەو كورە ناوەكییانەوە سو وتی: پلەی گەرمییان  لە ١٠٥ پلەی سەدی زیاترە ، بەم جۆرە گەرمی ئەو كورە ناوەكییە شەش جار لە گەرمی ناوكی رۆژ زیاتر دەبێت  .

ئەو پرۆژەیە لەچوارچێوەی پلانێكی نیشتیمانیی چینیدایە كە ئامانج لێی پێشخستنی هۆكارە نوێكانی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێنە لە وڵاتدا ، كە بێجگە لە پرۆژەیە كار لەسەر درووستكردنی وێستگەیەكی ئاسمانیش دەكات كە بتوانێت تیشكی خۆر بگۆڕێت بۆ وزەی كارەبا و دواتر ئەو وزەیە لەڕێگای بێتەلەوە بنێرێتەوە بۆسەر زەوی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی