محەمەد سەلاح باس لەراستی دەنگۆكانی چوون بۆ ریاڵ مەدرید‌و یۆڤانتۆس دەكات

وەرزش

12/03/2019‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەچوونی بۆ یانەی یۆڤانتۆس‌و ریاڵ مەدرید دەكەن.

محەمەد سەلاح لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەموو بیرو هۆشی ئەو ئەوەیە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەردەوامبێت، چونكە ئێستا دڵخۆشە لەیانەكەی.

یاریزانە میسرییەكە لەبارەی دەنگۆكانیش رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤانتۆس‌و ریاڵ مەدرید نەكردووەو جەختیشی لەمانەوەی لەیانەی لیڤەرپوڵ كردەوە.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە هەردوو یانەی یۆڤانتۆس‌و ریاڵ مەدرید دەیانەوێت محەمەد سەلاح بكڕن‌و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیان لەگەڵ یاریزانەكە كردووە.

هـ ـ ح