بەغدا بەهەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق‌و ئێران ڕازی نییە

عیراق

12/03/2019‌ 1458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی بڵاویكردەوە، كە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی لەگەڵ عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق باسی لەوە كردووە هەردوو وڵات ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی ڤیزا لەنێوان هەردوولادا نەمێنێت .

روحانی باسی لەوەش كردووە، كە ئێران پێشنیازی ئەوەی بۆ عێراق كردووە ڤیزای هاتنە ناوەوە لەنێوان هەردوولا هەڵبگیرێت، بەڵام لایەنی عێراقی بەو داواكارییە ڕازی نەبوون، كە بەیەكجاری ڤیزای نێوان هەردوو وڵات هەڵبگیرێت ، بۆیە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون، ڤیزاكە بمێنێت، بەڵام لەبەرانبەر ڤیزاكە هیچ بڕە پارەیەك وەرنەگیرێت.

حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی دوو شەممە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق ، كە لەوەتەی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێرانی وەرگرتووە ئەوە یەكەم سەردانییەتی بۆ ئەو وڵاتە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی