ئەمریكا بانكێكی ڕوسیای بەهۆی پشتگوێخستنی سزاكانی سەر ڤەنزوێلا سزادا

جیهان

12/03/2019‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بانكێكی روسی، بەهۆی یارمەتیدانی وڵاتی ڤەنزوێلا لەدژی سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر كاراكاس خستە لیستی سزاكانییەوە.

نووسینگەی دارایی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ، ئۆرۆفایناس موسنار بانك، كە بانكێكی ڕوسی ڤەنزوێلییە خستە ڕیزبەندی سزاكانی وڵاتەكەیەوە.

بەپێی سەرچاوەكان لەكاتێكدا ئەمریكا ڕێگا جۆراوجۆرەكانی بۆسزادانی زیاتری ڤەنزوێلا خستووەتە گەڕ،  ئەو بانكە، كە لەماوەی ساڵی2018دا داراییەكانی بە ڕێژەی لە 50% زیادیكردووەو بەشێك لەو دارایانەی وەك یارمەتییەك بۆ زاڵبوونی سزاكانی سەر ڤەنزوێلا.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا "ئێلیوت ئەبڕامز" نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا هۆشداری ئەوەیدا، كە واشنتۆن دەیەوێت بانكەكانی ئەو وڵاتە بۆ زیاتركردنی سزاكان لەسەری فراوانتر بكات.

ئەو پلەباڵایەی ئەمریكا هەروەها دوو وڵاتی چین و ڕوسیای تۆمەتباركرد بەوەی پشتیوانی دەرەكی لەحكومەتی نیكۆلاس مادوورۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا دەكەن بەتایبەت ڕوسیا، كە ملیۆنەها دۆلاری بەدەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەخشیوە.

ئیلیوت ئابڕامز هەڕەشەی ئەوشی پێشتر كردبوو، كە واشنتۆن كەسانی دەستڕۆشتوو، كە لەدژی گۆڕانكاری دەسەڵاتن لە ڤەنزوێلادا سزا دەدات.

وەرگێڕان: یاسین نادر