هەواڵگری عێراق سەركردەیەكی داعش كە چووەتە توركیا دەستگیردەكات

عیراق

12/03/2019‌ 997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەواڵگری سەربازی عێراق سەركردەیەكی "داعش"ی دەستگیركرد، كە چووەتە توركیاو دواتر هاتووەتە پارێزگای ئەنبار.

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەواڵگری سەربازی سوپا لەڕێگای پرۆسەیەكی بەرزی پیشەیی و ورد و پلان بۆداڕێژراو توانرا یەكێك لە سەركردەكانی داعش، كە رایكردبوو بۆ وڵاتی توركیا قەناعەت پێبهێنرێت بگەڕێتەوە بۆ عێراق و لە بیابانی ئەنبار دەستگیریبكات . 

وەزارەتی بەرگری باسی لەوە كردووە، كە ئەو فەرماندەیەی داعش تەنیا دوای چەند سەعاتێك لە هاتنە ناو خاكی عێراق لەڕێی نانەوەی بۆسەیەكی زیرەكانەوە لە شارۆچكەی عانەی پاریزگای ئەنبار دەستگیر كراوە .

بە بەپێی وەزارەتی بەرگری عێراق ئەو سەركردەیەی داعش لەشەری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە سارۆچكەی عانە و ڕاوە سەركردایەتی چەند گرووپیكی كردووە ، ئەوە جگە لەوەی لە سوریاش بەشداری چەندین شەڕی كردووە و بەپێی ماددەی ٤ی یاسای تیرۆر لە عێراقیش دواكراو بووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی