شارپرێس:
ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توند له‌سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق ده‌گرێت‌و پێی وایه، تاران ده‌یه‌وێت عێراق بكاته پارێزگایه‌كی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
برایان هۆك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران ڕه‌خنه‌ی توندی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق گرت‌و وتی:"ئێران ده‌یه‌وێت له‌كۆتایدا عێراق بكاته یه‌كێك له‌پارێزگاكانی خۆی".
به‌وته‌ی برایان هۆك:"ئێران هیچ شتێكی بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی نه‌كردووه، ئه‌ی ئێستا چی بۆ گه‌لی عێراق ده‌كات؟ ئێران ته‌نیا ده‌یه‌وێت هێزی خۆی زیاد بكات‌و گوێ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق نادات".
هه‌ر له‌میانی وته‌كانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوحانی بۆ عێراق، برایان هۆك ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، "ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ی عێراقیی له‌و وڵاته بسه‌نێته‌وه‌و ناسنامه‌ی شیعه‌گه‌را بكاته ناسنامه‌ی".
ڕ . ج