شارپرێس:
گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕیزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستبه‌ركاربوونه‌وه‌ی زه‌ینه‌دین زێدان وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس، به‌یڵ یه‌كێك ده‌بێت له‌و یاریزانانه‌ی ڕیزی ڕیاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌گونجانی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ زێدان.
به‌رله‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو زێدان ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید ببێت، به‌یڵ ببوه كێشه بۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌و داوایده‌كرد یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری ببن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌یڵ مایه‌وه‌و زێدا ڕیاڵ مه‌دریدی جێهێشت.
ڕ . ج