شارپرێس:
حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی ئادار ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ژماره 5270 كه له‌ڕۆژی 2019/3/10 ده‌رچووه، بڕی ۷۲٤ ملیار دینار ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، كه بڕه پاره‌كه بۆ موچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و جیاوازی مانگه‌كانی 1 و 2 ی فه‌رمانبه‌رانه
دانانی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت هه‌یه‌تی.
ڕ . ج