وەزارەتی دارایی له‌باره‌ی دابینكردنه‌وه‌ی مووچه‌ دزراوه‌كه‌ی نەخۆشخانەی شار بڕیارده‌دات

کوردستان

12/03/2019‌ 2040 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دزینی پاره‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار رایگه‌یاندووه‌، تاکو دوو رۆژی داهاتوو چاوەڕوان دەبن و دواتر بریاری لەسەر دەدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ زیاتر لە ملیارێك دیناری پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ شاری سلێمانی له‌ رووداوێكی نادیاردا رفێندرا، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.
ه.م