شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به شارپرێس-ی راگه‌یاند، سبەی چوارشەممە 13/3/2019، مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، کاروباری کۆمەڵایەتی و ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کەمئەندامان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌م مانگه‌وه وه‌ك بڕیاری لێدراوه به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ینی رابردوو هه‌شتی ئه‌م مانگه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له ساڵی 2016 ه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كات.
ه.م