شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
چاوپیكه‌وتنه‌كانى یه‌كه‌م ڕۆژى به‌رپرسه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له یه‌كه‌م ڕۆژى سه‌ردانى ناوبراو بۆ عێراق، به چاوپێكه‌وتنى مێژوویى وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى واژۆكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ى تایبه‌تن به بواره‌كانى نه‌وت و غاز، بازرگانى، ته‌ندروستى و گواستنه‌وه، ئه‌مه جگه له ڕێككه‌وتننامه‌ى دیكه له بوارى دامه‌زراندنى هێڵى ئاسنى نێوان به‌سره و شه‌لامچه، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنێكیش سه‌باره‌ت به ئاسانكارى پێدانى ڤیزا بۆ پیاوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌ران.
سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی جێگه‌ى خۆشحاڵى حكومه‌تى عێراق بوو، دیدارێكى ئابوورى و بازرگانیشى له خۆگرتبوو كه عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران كردیانه‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆرى پیاوانى كارى هه‌ردو ووڵات به‌شدارییان تێدا كرد.
عه‌بدولمه‌هدى هیواشى خواست كه ئه‌و سه‌ردانه مایه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا بێت له سه‌رجه‌م بواره جۆراوجۆره‌كاندا، ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئارامى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌شى لێبكه‌وێته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراقى خۆشحاڵى خۆى به‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى ئێران ده‌ربڕى، جه‌ختى له‌وه‌ش‌كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرنگه مێژووییانه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو گه‌ل و ووڵاتدا هه‌ن.
دواى وتوێژێكى فه‌رمى و له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماردا، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختى له‌سه‌ر ڕیشه‌كێشكردنى توندڕه‌وى و هزى لاڕێ كردووه و وتى، ئه‌م ئه‌ركه كۆشش و هاریكارییه‌كى به‌رده‌وامى زیاترى هه‌رێمى پێویسته.
سه‌رۆك كومارى ئێرانیش گرنگى پێگه‌ى عێراقى له ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه، به‌وه‌ى ده‌توانێت ڕۆڵێكى گه‌وره‌تر له ئێستا بگێڕێت له چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ناوچه‌كه، وتیشى، "هاوشانى و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ عێراقدا دژى ئه‌وانى دیكه نییه و عێراقى ئاینده‌ش ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى ده‌بێت له به‌رقه‌راركردنى ئاشتى و ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش ڕایگه‌یاندوه، عه‌بدولمه‌هدى و ڕۆحانى به ئاماده‌بونى وه‌زیر و به‌رپرسانى شاندى یاوه‌ریان ئێوارى ڕۆژى دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانى خۆیان ده‌ستپێكردوه، بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسییه‌یه‌كى هاوبه‌ش و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هاریكارى ئابوورى له بواره‌كانى نه‌وت و كشتوكاڵ و بازرگانى و گواستنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ته‌ندروستى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و ده‌روازه سنورییه‌كان. له كۆتایى دانیشتنه‌كه‌شدا چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا واژۆكران له بواره جیاجیاكاندا.
هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقیش چاوى به سه‌رۆك كۆمارى ئێران كه‌وت و باسیان له په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه ئابوورى و سیاسییه‌كانى هه‌ردوو وڵات كرد.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماریش له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئێران‌دا باسى له گرنگى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى هه‌ردوو وڵات كرد له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، به هه‌ڵگرتنى ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌شه‌وه كه دێنه ڕێگه‌ى سه‌ردانیكردنى هاوڵاتییانى هه‌ردوولا كه پێویسته فراوانتر بكرێن و كارئاسانى زیاتریان بۆ بكرێت.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "عێراق له ئانوساتى وه‌رچه‌رخانى گرنگى مێژوویى خۆیدایه‌تى، زۆریش به ده‌ست ململانێ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانى ناچه‌كه‌وه ناڵاندویه‌تى، هیواشى خواست ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌ى هه‌ست به گرنگى سه‌قامگیرى بكه‌ن له عێراقدا و پاڵپشتى بكه‌ن و عێراقیش ببێته خاڵێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه".
لایخۆشیه‌وه سه‌رۆكى ئێران گرنگى چاوپێكه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقییه‌كان به‌رز نرخاند و وتی، "له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌كانى نێوانیاندا كۆك و ته‌بابوین كه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتى هاوسێى مسۆگه‌ر ده‌كات و له هه‌وڵى بره‌وپێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا ده‌بین".
رۆحانی ئاماژه‌ى به ئێش و ئازارى هه‌ردوو گه‌لى عێراق ئێرانیش كرد به ده‌ست تیرۆره‌وه و ئه‌و كۆششه هاوبه‌شه‌ش به‌یه‌كه‌وه كردوویانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هزرى تیرۆر و توندڕه‌ووى.
جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئارامى و ئاسایشى و سه‌قامگیرى عێراقیان مه‌به‌سته و به به‌شێك له پێویستى سه‌قامگیرى ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ى ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م.
له باره‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كانی تاران و به‌غدا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، واژۆكردنى ڕیككه‌وتننامه‌كان و دامه‌زراندنى ناوچه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازى كاریگه‌ر‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، ڕۆڵى ده‌وڵه‌تى ئێرانیشى به‌رزنرخاند له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكارى له عێراق و تیرۆر و بیرى توندڕه‌ووى گروپه تیرۆرستییه‌كان.
سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا باسیان له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى كرد و وتى، "په‌یوه‌ندى باشمان له‌گه‌ل ئێران‌دا له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و ناوچه‌كه ده‌شكێته‌وه".
وتیشى، "نامانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناكۆكى و ململانێى نێوان لایه‌نه دژیه‌كه‌كانى ناوچه‌كه و جیهان، یان بێته خاڵێ لێده‌رچوون بۆ بۆ كارى دوژمنكارانه دژ به هاوسێكانمان".