لێشاوێک نوکتە و تەنز لەسەر ڕوداوی دزییەکەی نەخۆشخانەی شار بڵاو دەبێتەوە

کوردستان

12/03/2019‌ 10342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێشاوێک نوکتە و تەنزی گاڵتە ئامێز دەربارەی ڕوداوی دزییەکەی ئەمڕۆی نەخۆشخانەی شار بڵاو دەبێتەوە.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک بانکی گۆیژە لە سلێمانی، زیاتر لە یەک ملیار دیناری موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە لایەن کەسانی نەناسراو دزراو، و دوای چەند کاتژمێرێکیش لەڕوداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک نوکتە و تەنز لەسەر ئەو ڕوداوە دروست بوە و بڵاوکراوەتەوە و هەروەها گۆرانییەکی تایبەتیش بەشێوەی لاوانەوە بۆ ئەو ڕوداوە وتراوە.

 

 

یەکێک لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی "بەخوا منیش نەگبەتم پارەم کۆ کردبۆوە ژن بێنم و سەیارە و خانووش بکڕم 
بەشەرەف تازە پیاو ناوێرێ تۆزێ پارە خەرچکا دوایی ئەڵێن ئەمە دزەکەبوو هههههه".

یەکێک لەلاپەڕەکانی فەیسبوک بەناوی مامۆستا شیروان  نوسیویەتی "ئەرێ کێ سەر لەم مەسەلەیە دەرەکا
دزەکان ئەڵێن ئێمە حساباتی خۆمان کردووە حەوسەد و هەشسەد ملیۆن دینارە و کەچی کابرای بانق و مدیری خەسەخانەکە ئەڵێن ملیارێ دینارە و وەزیری دارایش ئەڵێ ملیارێک و هەشسەد ملێۆنە!!"

هەروەها نویسیویەتی "دزەکان گلەییان هەیەو ئەڵێن یەک ملیاری تەواو نیە ، پارەی کۆن و دڕاو و دوو ڕەقەمی زۆر تێدا".

کەسێکی دیکە نوسیویەتی "ئەو جەماعەتەی معاشی خەسەخانەی چواڕسەد قەڕەوێڵەکەیان دزیوە داوای لاسیکی پارە ئەکەین" .


یەکێک لە گەیمرەکانیش نوسیویەتی "ئەڵێن گوایە کۆتا جار سەیارەی دزەکان لە پۆچینکی بینراوە، کە ناوچەیەکی نێو یاری پۆپجییە"


هەروەها بەرزان عەلی حەمە ڕۆژنامەنوس نوسیەتی "ئێوە بەردەوام دزیتان لێ دەکرێ، بەس پێی نازانن، ئەمە یەکەم دزیکردنی بچوکە کە بە بەرچاوتانەوە ڕوویداوە! بەھایەک بۆ ھێزی ئەمنی دابنێن، ئیحترامی پۆلیس و ئاسایش بگرن، لێیانگەڕێن با کاری خۆیان بکەن، ھەموو ڕووداوێک مەقۆزنەوە بۆ تەحقیر و سوکایەتی، من کەیفم بە ھەندێ بەرپرس و ئەفسەری ئاسایشی سلێمانی نایەت، بەڵام متمانەشم پێیانە کە ئەو دزانە دەدۆزنەوە، تۆش گەر لە خەمی مووچەی خەڵکی، ھانی ئاسایش بدە زوو دزەکان بدۆزنەوە!".

نوسەرێکی دیکەش نوسیوتی "ئێمە ڕۆژانە دەیان ملیار دینارمان لەپارەی نەوت و داهاوتی ناوخۆ لێ دەدەزرێت لەلایەن جوت حزیبی دەسەڵاتەوە کەچی هەمومان خەم بۆ ئەم یەک ملیارە دەخۆین و  سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بۆ یەک ملیار کەوتونەتە تەفتیشی شار کەچی بۆ ئەو سەدان ملیارەی مانگانە دەدزرێت کەسیان جوڵە ناکەن".

لاپەڕی سیخورمەش نوسیویەتی "ئۆتۆمۆبێلەکەیان لەسەر قەبران دۆزیەوەتەوە ، بەحساب بۆ ئەوەی بڵێن دەسی مردوەکانی تیایە ، چۆن مردوو ئەتوانێ دەنگ با ئاواش ئەتوانێ پارەی زیندوەکان بەرێت".


هەروەها لاپەڕە ڕوگەی خەڵکیش گۆرانییەکی بەناوی لاوانەوەیەک بۆ نەخۆشخانەی شار بڵاوکردووەتەوە".

کەسێکی دیکەش نوسیەتی "چوار جار پارەی خەستەخانەکە خورا هەتا درووست کرا با جارێکیش هی کارمەندان بخورێت.

هەروەها بەناوی قوباد تاڵەبانییەوە بە تەنزەوە نوسیانە "بۆ ئارامی و هەلی کار ڕوبکەنە خەستەخانەی شار"

 

هەرچەندە ئەو ڕوداوە نەخرازراوە و موچەی ژمارەیەک کارمەندە دزراوە بەڵام شەێۆلێکی گەورە لە تەنز و نوکتە لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاوکراوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ڕەخنەی بەشێک لە هاوڵاییان و دەوترێت "ناگونجێت ئەم جۆرە ڕوداوانە تەنزیان لەسەر دروست بکرێت".

بەپەلە