بۆچی عێراق بەلای ئێرانەوە گرنگە؟

عیراق

12/03/2019‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێران دەیان ڕیککەوتنی بازرگانی و ئابوری لەگەڵ عیراق واژۆ کردوە.

 

 دوای سەردانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیران بۆ عێراق ، هەردوو وڵات کۆمەڵێک ریکەوتننامەی بازرگانییان لەنێوان خۆیاندا واژۆ کرد ، ئامانجی تارانیش لەو ریکەوتنانە بریتییە لە تۆخکردنەوەی باڵادەستی خۆی بەسەر عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ خۆ دەربازکردن لە گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر ئەو وڵاتە ، هەروەک تاران دەیەوێت بیسەلمێنێت کە سەرەرای هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ لەقاڵبدانی تاران و دوورخستنەوەی تاران لەو وڵاتە ، بەڵام هێشتا ئێران رۆڵێکی باڵادەستانە دەگێڕێت .


نووسینگەی سەرۆک وەزیری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کردووە کە روحانی و عادل عەبدول مەهدی کۆمەڵێک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەبوارەکانی نەوت و بازرگانی و تەندرووستی و ڕاکێشانی هیڵێکی ئاسن کە شاری بەسرە لە باشووری عێراق بە شاری شەلەمچەی ئێرانی لەسەر سنوور ببەستێتەوە .


بەرپرسێکی باڵای ئێرانی کە یاوەری حەسەن روحانی کردووە بۆ عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە " عێراق کەناڵێکی تری ئێرانە بۆ دەرباز بوون لە گەمارۆکانی سەر ئێران...ئەو سەردانە دەرفەتیکە بۆ ئابووری ئێران".


بەلای عیراقیشەوە ئێران واڵاتێکی گرنگە لەرووی ئابوورییەوە ، چونکە  بۆ ئیشپیکردنی وێستگەکانی بەرهەمهینانی کارەبا عێراق پشت بە هاوردەکردنی گازی ئیرانی دەبەستێت، بۆیەش داوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد کە ماوەی بەخشینی لە گەمارۆکان بۆ درێژ بکرێتەوە  تا بتوانێت غازی ئێرانی هاوردە بکات.
لەوەتی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی مایسی ساڵی رابردووەوە بڕیاریداوە لە ڕیکەوتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئیران بکشێتەوە ، ئابووری ئێران تووشی ئاستەنگ و گرفت بۆتەوە ، بۆیەش بەلای ئیرانەوە عێراق ئەو دەروازەیە کە دەتوانێت لەڕێگایەوە بەشێک لە قورسی گەمارۆکانی سەر ئەمەریکا لەسەر خۆی سووک بکات .

پێگە: مركز بيت العراق
وەرگیران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی