شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوای له یانه‌كه كردووه كه له
گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا پێنج یاریزانی بۆ بگوازنه‌وه .
بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا "زیدان داوای له‌به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی
كردوه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا هه‌ریه‌كه له پۆڵ پۆگبا ی یاریزانی
مان یونایتد وسادیۆ مانی یاریزانی لیڤه‌رپوڵ و لوكاس هێرناندزی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ
مه‌درید ومباپێی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان و هازارد ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی
بۆبگوازنه‌وه ریزه‌كانی".
ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە "ئیدارەی كارگێڕی ریاڵ مه‌درید بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان
كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان".