شارپرێس:
راهێنەرى وێڵز گاریس
بەیڵى هێرشبەرى ریاڵ مەدریدى بانگهێشتى ریزى هەڵبژاردەکەى بۆ دوو یارى داهاتوو
کرد.
ڕۆژی سێشەممە
رایان گیگزى راهێنەرى وێڵز بەفەرمی لیستى یاریزانانى هەڵبژاردەکەى بۆ دوو یارى
داهاتووى بەرامبەر ترینیداد و تۆباگۆ و سلۆڤاکیا بڵاوکردەوە.
رایان گیگزى ئاماژەی
بەوەشکردوە "گاریس بەیڵى بانگهێشتکردووە، ئەمە لە کاتێکدا هێرشبەرەکە پێگەى
سەرەکى لە ریزەکانى ریاڵ مەدریدى ئیسپانیدا لەدەستداوە".
گاریس بەیڵ ٢٩
ساڵ، لەم وەرزەدا ٣٤ یارى بۆ ریاڵ مەدرید کردووە و ١٣ گۆڵى تۆمارکردووە.