لەم مانگەدا گرێبەستەکەی سۆلشایەر دەکرێت بە هەمیشەیی

وەرزش

12/03/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا گرێبەستەکەی سۆلشایەری راهێنەر دەکات بە هەمیشەیی.


رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە "ئیدارەی کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستەکەی ئۆلی گۆنار سۆلشایەری نەرویجی راهێنەری کاتی یانەکەی بکات بە هەمیشەیی و گرێبەستەکەش رابگەیەنێت".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە "سۆلشایەر سەرکەوتووبووە لە کارەکەیدا، کە توانیویەتی یانەکە لە پلەکانی پێشەوەی پریمەر لیگ نزیکبکاتەوە و هەروەها شەیتانە سورەکە بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ".
ڕۆژنامەکە وتوشیەتی "مان یونایتد نۆ ملیۆن پاوەند دەداتە مۆلدەی نەرویجی یانە پێشوەکەی سۆلشایەر، بۆ گۆڕینی گرێبەستی راهێنەرەکە لە کاتییەوە بۆ هەمیشەیی".