شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانیو راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت شكست بەیانەی لیۆنی فەرەنسی بهێنێت.
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەوان بۆ بردنەوە لەیانەی لیۆن دەچنە یاریگاوە، پلانی بردنەوەكەشیان بە باشی داناوە.
راهێنەرە ئیسپانییەكە راشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەك نایانەوێت بۆ ئەنجامی یەكسانبوون یاری بكەن، چونكە ئەوە بەزیانی ئەوان دەشكێتەوە، بۆیە جگە لەبردنەوە هیچ ئەنجامێكی تریان ناوێت.
یانەی لیۆنو بەرشەلۆنە ئەمڕۆ چوار شەممە لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە یاری چوون بەئەنجامی بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
هـ ـ ح