رۆناڵدۆ نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

13/03/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس نایەوێت بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید، كە لەهاوینی رابردوو جێیهێشت.

رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بڕیارێكی قورسی داوە بەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی وەك گەورەترین یانەی جیهان جێهێشتووە، بەڵام ئێستا بیر لەوە ناكاتەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانە مەدریدییە.

ئەو یاریزانە پرتوگالییە ئەوەشی راگەیاند، كە جگە لەنەگەڕانەوە بۆ ئیسپانیاو مەدرید، تەنانەت بیری لەوەش نەكردووەتەوە بگەڕێتەوە بۆ پرتوگال، كە شوێنی لەدایكبوونییەتی.

رۆناڵدۆ هەروەها رایگەیاندووە، كە لەگەڵ یانەكەی دۆڵخۆشەو ئێستا بیر لەوە دەكاتەوە، لەگەڵ یۆڤانتۆس زۆرتین نازناو بەرێتەوە.

هـ ـ ح