نرخی عەڵقەی هاوسەرگیرییەكەی جێنیفەر لوپێز خەیاڵییە

هەمەڕەنگ

13/03/2019‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێنیفەر لوپێزی هونەرمەندی ئەمریكی هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی بیسبۆل ئەلێكس رۆدریگیز عەلقەی هاوسەرگیرییان گۆڕییەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو عەڵقەی رۆدریگز پێشكەشی لوپێز كردووە، ئەڵماسەو نرخەكەشی 4.5 ملیۆن دۆلارەو ئەوەش نرخێكی خەیاڵییە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە دڵخۆشی ئەو دوانە زۆری نەخایاندووەو كێشەیان بۆ دروست بووە، ئەوەش بەهۆی ئاشكرابوونی پەیوەندییەكی نهێنی رۆدریگیز ، كە لوپێز بەوە زۆر نیگەران بووە.

ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە رەنگە بەهۆی نیگەرانییەكانی كێشە بۆ هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ ئەو یاریزانە دروست بكات‌و بەجیابوونەوە كۆتایی بێت.

هـ ـ ح