ڤـیـدیـۆ.. نـوێـتـریـن ئـۆتـۆمـبـیـلـی كـۆمـپـانـیـای "بـۆرش"

جیهان

13/03/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بۆرش" نوێترین ئۆتۆمبیلی خۆی نمایشكرد، كە لەجۆری "911 Carrera"ی وەرزشییە.

ئۆتۆمبیلی "911 Carrera" كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، كۆمەڵێك گۆڕانكاری تێدا كردووە، بەتایبەتی لەرووی دیزاینی دەرەوە، كە جیاوازە لەئۆتۆمبیلەكانی پێشتری ئەو كۆمپانیایە.

ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیای "بۆرش" نۆ گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیەو سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو بەتایبەتمەندی وەرزشی دروست كراوە.

بزوێنەرەكەی 6 بستۆنەو هێزەكەی 3.0 لیترەو بەتوانای 450 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ساعە لەماوەی 3.6 چركە بەرز دەبێتەوەو خێراییەكەشی دەگاتە 308 كلم/ساعە.

نرخی ئۆتۆمبیلی "911 Carrera Cabriolet" لەنێوان 117 بۆ 135 هەزار دۆلار دەبێت‌و بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح