ڤیدیۆ.. كەموكوڕییەكی مۆبایلی "Galaxy S10" ئاشكرادەكرێت

جیهان

13/03/2019‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرێكی مۆبایل، كەموكوڕییەكی مۆبایلی "Galaxy S10" خستەڕوو، كە ئەو مۆبایلە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوورە.

بەپێی ئەو بەكارهێنەرە، سیستەمی كردنەوەی مۆبایلەكە بەوێنەی دەموچاو كەموكوڕی ئەو جۆرە مۆبایلەی كۆمپانیای سامسۆنگە.

هەر بەپێی بەكارهێنەرەكە، ئەگەر دەموچاوی كەسێك لەسەر مۆبایلەكە پێناسەكرا، دواتر دەتوانرێت بەوێنەی ئەو كەسە قوفڵی مۆبایلەكە بكرێتەوە، ئەوەش كەموكوڕییەكە بۆ ئەو جۆرە مۆبایلە.

مۆبایلی "Galaxy S10" نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگەو بەم دوایانە كەوتووەتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح