پێرێس بۆ نوێكردنەوەی ریاڵ مەدرید 300 ملیۆن پاوەن دەخاتە بەردەم زەیدان

وەرزش

13/03/2019‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازن یانەكەیان بەهێنانی یاریزانی نوێ‌ تازە بكەنەوە، بۆ ئەوەش برێكی زۆر پارەیان داناوە.

ریاڵ مەدرید دوای واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ زەینەدین زەیدان وەك راهێنەر تا ساڵی 2022 بەنیازە تیپێكی نوێ‌ دروست بكات.

بۆ ئەو مەبەستە فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید، 300 ملیۆن پاوەنی خستووەتە بەردەم زەیدان بۆ ئەوەی بەهێنانی یاریزانی نوێ‌ تیپی یانەكەی تازە بكاتەوە.

زەیدان دوای نۆ مانگ لەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید، رۆژی دوو شەممە گەڕایەوە یانەكەو جێگەی سانتیاگگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری پێشووی یانەكەی گرتەوە.

هـ ـ ح