نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

13/03/2019‌ 310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان دوو سەنت بەرێژەی 0.1 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، نۆ سەنت بەرێژەی 0.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.87 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمی سعودییە هەیە، كە ئەوە كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی لەداهاتوو  زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح