تاران بەراوردی نێوان سەردانەكەكەی ترامپ‌و روحانی بۆ عێراق دەكات

عیراق

13/03/2019‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەباس عراقچی یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئیران بۆ كاروباری سیاسی ، بەراوردی لەنێوان سەردانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا دۆنالد ترامپ لەگەڵ سەردانەكەی ئێستای سەرۆكی ئێران حەسەن رۆحانی كرد، كە وای داناوە ئەو سەردانەی ئێستا ئاشكرایەو تواناو مەزنییەتی ئێران دەردەخات.

عەباس عراقچی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "ئیرنا"ی فەرمی ئێرانی وتی: سەردانیكردنی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران حەسەن رۆحانی ئاشكرایەو بەگەرمی و فەرمی پێشوازی لەخۆی و شاندەكەی هاورێی دەكرێت، كە ئەو سەردانیكردن و پێشوازیە لە كاتێكدا دێت پێش ماوەیەك سەرۆكی ئەمەریكا بەشەو هاتە عێراق و چووە بنكەیەكی سەربازی بەبێ ئەوەی پێشوازی لێبكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد عێراق دراوسێمانەو پەیوەندی نزیكایەتی پیكەوەمان دەبەستێتەوە و هێمای بۆ ئەو هەواڵە كرد، كە سەرۆك رۆحانی رایگەیاند "بەوەی زیارەتكرانی شوێنە پیرۆزەكان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە بێ پێدانی ڤیزە ئەنجام دەدرێت".

سەرۆكی ئێران حەسەن رۆحانی رۆژی دووشەممە گەیشتە پایتەختی عێراق‌و لە سەردانێكی فەرمیدا كە سێ رۆژ دەخایەنێت، و لەو سەردانەدا زیارەتی نزرگەی ئیمام موسای كازمی كرد لە بەغدا، پێش ئەوەی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم صالحەوە پێشوزای لێ بكرێت.

رۆحانی داوای لە هاوتا ئەمەریكییەی ترامپ كرد بە ئاشكرا سەردانی عێراق بكات و لە شەقامەكانی بەغداو بەسرە بسورێتەوە بۆ ئەوەی ببینێت عێراقییەكان چی لە بارەی ئەمەریكاوە دەڵێن، ئەمەش بە گوێرەی قسەی ناوبراو.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا