شارپرێس:
دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینیو راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید، قسەی لەسەر ئەو دۆڕاندنە كرد، كە یانەكەی لەیاری بەرانبەر یۆڤانتۆس تووشی هات.
دیگۆ سیمیۆنی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەوان شیاوی ئەوە بوون لەیارییەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر یانەی یۆڤانتۆس بدۆڕێن.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە راشیگەیاند، یاریزانەكانی هیچ پابەندییەكیان بۆ یارییەكە نەبووەو ئاستیان خراپ بووە، بۆیە شیاوی ئەو دۆڕاندنە بوون.
رۆژی سێ شەممە یانەی یۆڤانتۆسو ئەتلەتیكۆ مەدرید لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕی یەك بوونەوەو یانە مەدریدییەكە بەسێ گۆڵی بێ بەرانبەر دۆڕا.
هـ ـ ح