عێراق ساڵانە ٩ ملیار دۆلار سووی قەرزە دەرەكییەكانی دەداتەوە

عیراق

13/03/2019‌ 526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕیاز مەسعوودی ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی هاوپەیمانی چاكسازی باسی لەوە كردووە، كە حكومەتی عێراق ساڵانە  ٩ ملیار دۆلاری سووی قەرزە دەرەكییەكانی دەداتەوە .

مەسعوودی بەئاژانسی "مەعلوومە"ی عێراقی راگەیاندووە، كە گەندەڵی كاراگێری‌و دارایی بووەتە هۆی ئەوەی قەرزە دەرەكییەكانی عێراق بەرزببنەوە بەجۆرێك گەیشتووەتە ئاستێك ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی هاوپەیمانی چاكسازی باسی لەوەش كردووە، كە ئەگەر بێت و حكومەتی عێراق بیەوێت ئەو قەرزانەی لەسەرییەتی كۆتاییان پێبهینێت و بیانكوژێنێتەوە ئەوە دەبێت بەشێوەیەكی لێبڕاوانە رووبەرووی گەندەڵی ببێتەوەو سنوورێك بۆ دزینی ماڵی گشتی دابنرێت .

پێشووتریش لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی كردبووەوە لەسەر ئەوەی، كە حكومەتی عێراق دەبێت تا ساڵی ٢٠٥٣ بەردەوام بێت لەدانەوەی قەرزە دەرەكییەكانی .

ئەمساڵ ئەنجوومەنی نوێنەران حكومەتی عێراقی پابەند كردبوو بەوەی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩ بەهیچ جۆرێك نابێت پەنا ببرێتە بەر قەرزی دەرەكی

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە