عادل عەبدولمەهدی: ماددەی هۆشبەر لەئەرجەنتینەوە بۆ عێراق دەهێنرێن

عیراق

13/03/2019‌ 719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیری عێراق باسی لەوە كرد، كە چەند راپۆرتێكی تێروتەسەل هەیە باس لەوە دەكەن ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتی ئەرجەنتینەوە بەقاچاخ دەهێنرێتە سوریاو لەوێشەوە داخڵی ناو عێراق دەكرێن .

عەبدولمەهدی لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێك لەمیانەی كۆنگرەی هەفتانەیدا باسی لەوە كرد، كە چەندین ڕاپۆرتی تێروتەسەلمان لەبەردەستدایە دەیسەلمێنێت، كە تۆڕێكی بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەكان هەیە ئەو ماددەیە لەئەرجەنتینەوە و لەڕێگای وڵاتی سوریاوە دەهێنێتە ناو عێراق .

سەبارەت بەبوونی هێزە سەربازییە بیانییەكانیش لەسەر خاكی عێراق، سەرۆك وەزیری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەوان لایەنی ئەمەریكیشیان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی هەرگیز رێگە نادەن عێراق ببێتە ناوچەی شەڕ و ململانێی هەرێمییەكان .

عەبدولمەهدی باسی لەوە كردووە، كە دەبێت جیهان دەستباری عێراق بگرێت لەبەكۆڵدانانی ئەو هەموو بارە قورسەی، كە بەهۆی شەڕی داعشەوە بەجێماوە ، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە عێراق لەڕێگای تێكشكاندن و بەزاندنی داعشەوە خزمەتێكی گەورەی جیهانی كردووەو لەو ڕووەوە دەبێت جیهان چاكەی عێراق بداتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی