شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی پێشنیازی مانه‌وه‌ی
سانتیاگۆ سۆلاری له‌یانه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره
له‌پۆسته‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس، یانه‌ی ڕیاڵ
مه‌درید پێشنیازیكردوه سۆلاری له‌یانه‌كه بمێنێته‌وه به‌بێ ئاشكراكردنی پۆسته‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وه‌ك سوپاسێك
ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت سۆلار له ڕیاڵ مه‌درید بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پای
ماندووبونی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا له‌گه‌ڵ یانه‌كه.
پاش دورخستنه‌وه‌ی سۆلاری له‌پۆسته‌كه‌ی، ڕیاڵ
مه‌درید زه‌ینه‌دین زێدانی كرده ڕاهێنه‌ری فه‌رمی یانه‌كه‌ی.
ڕ . ج