له‌چ ته‌مه‌نێكدا پیاو ده‌گاته‌ قۆناغی "بێئومێد بوون" له‌ژیانیدا؟

sharpress.net

3536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/03/2019‌

شارپرێس:
هه‌مووان له‌باره‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی پیاو تیایدا ده‌گاته‌ خاڵی بێئومێد بوون زانیارییمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و قۆناغه‌ له‌كه‌یدا ده‌ستپێده‌كات‌و نیشانه‌كانی چین؟

له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی پیاودا ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی تیستۆسیترۆن له‌له‌شیدا كه‌مده‌كات، به‌واتایه‌كی تر بۆ هه‌ر ساڵێك به‌ڕێژه‌ی 1% ئه‌و هۆڕمۆنه‌ كه‌مده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوای گه‌یشتنی پیاو به‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی پاشان 40 ساڵی.

كاتێك پیاو ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵی، ڕێژه‌ی تیستۆسیترۆن له‌له‌شیدا 50% به‌راورد به‌ پێش 30 ساڵیی كه‌میكردووه‌، به‌وه‌ش هه‌ندێك گۆڕانكاریی جه‌سته‌یی ‌و عه‌قڵی له‌پیاودا دروستده‌بێت.

نیشانه‌كانی قۆناغی بێئومێدبوون

كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسكردن له‌دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ به‌قۆناغی بێئومێدبوون ناسراوه‌.

هاوكات توشبوون به‌ خه‌مۆكی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ نیشانه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه‌كه‌ هێز‌و توانای ڕابردوی له‌ده‌ستده‌دات، تا ڕاده‌یه‌كیش وزه‌ی سنوردار ده‌بێت.

له‌كاتی خه‌وتندا كێشه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ دروستده‌بێت كه‌ وه‌ك پێویست ناتوانێت بخه‌وێت، یاخود كه‌ ده‌خه‌وێت خه‌وێكی ئاسوده‌ ناكات.

له‌ده‌ستدانی متمانه‌ به‌خۆی‌و به‌رده‌وام توڕه‌بوون، دوان له‌نیشانه‌كانی قۆناغی بێئومێدبوونه‌ له‌لای پیاو.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved