شارپرێس:
پارتی دەیەوێت لەڕێگای هۆشیار زێبارییەوە پەیوەندییەکانی
لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاسایی دەکاتەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە نیگەرانییەکانی پارتی بەرامبەر
بەرهەم ساڵح و هەروەها هەوڵەکانی بۆ لاوازکردنی پێگەی بەڵام دواجار لەڕێگای
بەرپرسێکی باڵای حیزبەکەیەوە پەیامێکی نارد بۆ کۆشکی سەلام.
هۆشیار زیباری لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا بە میدیای
نزیک لە حیزبەکەیی ڕاگەیاندوە "پارتی لەڕێگەی منەوە پەیامی ناردوە بۆ د.بەرهەم
ساڵح و چەند داوایەکیان کردووە لە سەرۆک کۆمار".
"دەبێت بەرهەم ساڵح چاوەڕێی کات بکا"
هۆشیار زێبازی ئاماژەی بەوەدا "داوایان
لە بەرهەم ساڵح کردوە کە چاوەرێی کات بکا و و کات دەتوانێت چارەسەری کیشەکان دەکات،
کاتیک کە حکومەت پێکهات ئەوکاتە سەرۆک کۆماریش بانگهیشتی ئەو دانیشتانە دەکرێن بۆیە
پێمان باشە لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و پرکردنەوەی هەندێک پۆست یەکێتی و پارتی
هاوکاری یەکتر بکەن".
زێباری وتوشیەتی "کاک مەسعود لای وایە کات ئەو
کێشەیە چارەسەر ئەکات، ئیمە لەبەغداد لەگەل یەکیتی هاوهەڵوێست بوین لەسەر کەرکوک
و پرسەکانی تریش بەهەمان شێوەین و کێشەکانیش بەرەو چارەسەر دەڕۆن".
هۆشیار زێباری ئەوەشی وتوە "بەشداری یەکێتی لە حکومەت گرنگە و پارتی پێش هەموو لایەنەکان سەردانی یەکێتی کردووە و دەیەوێ یەکێتی "سەربەرزانە" بەشداربێت و پارتی دەشیەوێت، یەکێتی و گۆڕان پێکهێنەری سەرەکی حکومەت بن، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە کات کراوەیەوە. "ناکرێ کەسانێک ئەم پرۆسەیە وەک رەهینە وەربگرن و ئیفلیجی بکەن، ئەوە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە".
"کاک مەسعود لای وایە کات ئەو کێشەیە چارەسەر ئەکات"
ئەوەش دوای ئەوە کە ڕۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩ كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكارى نیشتمانى عێراقی
به‌ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستپێكرد و
تێیدا هۆشیار زێباری وەکو نوێنه‌ری پارتی
دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداریكرد.
به‌شداریكردنی هۆشیار زێباری به نوێنه‌رایه‌تی پارتی له‌كاتێكدایه
دوای هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح له سێی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه پارتی
مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمی فواد حسێن،
نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی متمانه‌ی
په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆككۆمار.
هــ. ب