شارپرێس:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی
ئه‌وروپا رایدەگەێنێت "لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌گه‌ڵ نه‌یمار دا سێلڤای ئه‌ستێره‌ی
پاریس سانجێرمان ده‌كات".
فیدراسیۆنی تۆپی پێی
ئه‌وروپا یوێفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لیژنه‌ی رێككاری و بنه‌ماكان
له یوێفا، لێكۆڵینه‌وه له‌و لێدوانه‌ی نه‌یمار ده‌كات، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
له دوای یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان كردوویه‌تی".
نه‌یمار دوای شكستی
پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد له یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی
رابردوودا، پۆستێكی له ئینستاگرام كرد و نووسیبوی "ناوبژیوانانی ڤیدیۆ هیچ
شتێك له تۆپی پێ تێناگه‌ن".
ئه‌مه‌ش وه‌كو ناڕه‌زایی
یاریزانه‌كه بوو له‌و لێدانه سزایه‌ی، كه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌دا
بۆ مان یونایتد هه‌ژماركرا و له رێگه‌ی سیستمی ڤاره‌وه بوو.
هــ. ب