شارپرێس:
تۆ راهێنەری پاریس
سانجێرمان دوپاتیکردەوە کە مباپی و نەیمار یاریزانی ئەوانن و بە ئاسانی دەستبەرداری
نابن.
دەربارەی ئەو پڕوپاگەندانەی
کە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن بەشێک لەمیدیاکانەوە بۆ کڕینی نەیمار و مباپی لەلایەن یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە، تۆماس تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند "هەموو کەسێک بۆی هەیە رای خۆی دەربرێت
بەڵام دەبێت ئەوە بزانن کە نەیمار و مباپی
ئێستا یاریزانی ئێمەن و هەوڵیش دەدەین لەگەڵمان بەردەوام بن".
تۆماس تۆخێلی ئاماژەی
بەوەشداوە "ئەوان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە بەهێزی بگەرێنەوە
بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا".
هــ. ب