ڤیدیۆ.. دروستكردنی مۆبایلی زیرەك بۆ سیستەمی "5G"

جیهان

14/03/2019‌ 570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Vivo"ی بەناوبانگ، مۆبایلی "Apex 2019"ی دروستكرد، كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیاكەیەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكەی كۆمپانیای "Vivo"ی خاوەنی دیزانێكی نوێ‌و تایبەتە، كە جیاوازە لەمۆبایلی كۆمپانیاكانی تری جیهان.

مۆبایلی "Apex 2019" دەتوانرێت بەسیستەمی "5G" ببەسرێت‌و تایبەتمەندی "Snapdragon 855" ‌و "Qualcomm"و رامەكەی 12 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 512 گێگابایتە.

هـ ـ ح