شارپرێس: بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی ئۆتۆمبیلێكیان بڵاوكردەوە، كە نرخەكەی سێ ملیۆن دۆلار بووەو شێوێنراوە. ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن ژنێك بەپاژنەی پێڵاوە بەرزەكانی هێرشكراوەتە سەریو شێوێنراوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی خاوەنەكەی خیانەتی لێكردووە. ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری بۆگاتی بووەو بەپێی وێنەكان بەشێك لەبۆنیدەكەیو شووشەی پێشەوەی بەتەواوی شكێنراوە. هـ ـ ح