كودەتا بەسەر سروشت.. چەند مریشكێك رێوییەك دەكوژن

جیهان

14/03/2019‌ 3147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند مریشێك لەكێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر لەفەرەنسا رێوییەكیان كوشت، لەوكاتەی رێوییەكە هەوڵیداوە هێرش بكاتە سەریان.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە، مریشكەكان پێكەوە هێرشیان كردووەتە سەر رێوییەكەو رووبەڕووی بوونەتەوەو توانیویانە بیكوژن.

ئەو كێڵگەیە كەوتووەتە ناوچەیەكی باكووری فەرەنساو كێڵگەكەش سەر بە قوتابخانەیەكی ناوچەكە بووە، كە توێژینەوە لەسەر مریشكەكان كراوە.
 
رووداوەكە لەشەودا روویداوە، كە زۆربەی مریشكەكان بەشداربوون لەهێرشكردن بۆ سەر ئەو رێوییەی چووەتە كێڵگەكە.

هـ ـ ح