پارتی رەتیكردووەتەوە گفتوگۆی لەسەر بكات
یەكێتی داوای پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات

sharpress.net

2580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/03/2019‌

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی داوای پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كردووەو پارتی دیموكراتیش رەتیكردووەتەوە، گفتوگۆ لەسەر ئەو پۆستە بكات.

بەپێی ئەو زامیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، لەدواین گفتوگۆكانی نێوان شاندی پارتی‌و یەكێتی ، بەرپرسانی یەكێتی داوای پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم-یان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو داواكارییەی یەكێتی دوای ئەوە بووە، كە داوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆیان كردووەو پارتی رازی نەبووە ئەو پۆستە بدات بەو حیزبە، بۆیە لەبەرانبەردا جەختیان كردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ بەرانبەر پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشەو دەبێت ئەو پۆستە وەربگرن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە بەرپرسانی پارتی داواكەی یەكێتی-یان رەتكردووەتەوەو رایانگەیاندووە، كە ئەوان لەئەنجوومەنی ئاسایش پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم-یان هەیەو دەتوانن ئەو پۆستە وەربگرنەوە لەكانبینەی داهاتوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی‌و یەكێتی لە 4ی ئەم مانگە لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێكەوتن، بەڵام دابەشكردنی پۆستەكان كێشەی بۆ دروست كردوون‌و بەو هۆیەشەوە پێكهێنانی حكومەت دواكەوتووە.

هەروەها زانیارییەكانی شارپرێس باس لەوەش دەكەن، كە یەكێتی لەبەرانبەر ئەوەی داوای پۆستی وەزارەتی سامانەسروشییەكانی كردووەو پارتی رەتیكردووەتەوە گفتوگۆی لەسەر بكات، داوای پۆستی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەشی كردووە، بەڵام پارتی ئەوەشی رەتكردووەتەوە.

هــ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved