شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگ سه‌ردانی ڕیاز-ی پایته‌ختی سعودییه ده‌كات.
له‌دوای ده‌ستبه‌ركابوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی، به‌مزووانه بۆ واژۆكردنی "ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگ" سه‌ردانی سعودییه ده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی سه‌ردانی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعودییه له‌كاتێكدایه، له‌ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانێكی سێ ڕۆژه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامدا‌و چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عێراق واژۆكرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعودییه به‌ره‌وپێش به‌رن.
ڕ . ج