شارپرێس:
بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی هێرشێكی "ڕه‌گه‌زپه‌رستانه" ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتیانی عێراق‌و به "مه‌یمون" وه‌سفیانده‌كات.
به‌گوێره‌ی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگیی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه، تاكه‌ر كارلسۆن، بێژه‌ری به‌ناوبانگی كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی عێراق به‌ناوچه‌یه‌كی "قێزه‌ون" وه‌سفده‌كات‌و ده‌ڵێ:"شوێنێكی قێزه‌ونه‌و پڕه له مه‌یمونی سه‌ره‌تایی‌و نه‌خوێنده‌وار، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش عێراق شایسته‌ی داگیركردنیش نییه".
تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی كارلسۆن كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی Media Matters بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌به‌شێكی دیكه‌یدا ئه‌و بێژه‌ره ئه‌مریكییه ده‌ڵێ:"هیچ جۆره هاوسۆزییه‌كم بۆ عێراقییه‌كان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كلێنسی ته‌والێت به‌كارناهێنن‌و به‌ده‌ست نانده‌خۆن، بۆیه پێویسته بێده‌نگ‌و گوێڕایه‌ڵ بن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كارلسۆن ده‌ڵێ:"هیچ شتێك ناتوانێت عێراقییه‌كان ڕزگار بكات به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیاربده‌ن وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه بكه‌ن".
ده‌قی تۆماره ده‌نگییه دزه‌پێكراوه‌كه‌ی تاكه‌ر كارلسۆن:
ڕ . ج