شارپرێس:
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیی‌و وه‌به‌رهێنانی سعودییه، سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره په‌ره به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودییه بدات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ ماجد قه‌سبی، وه‌زیری بازرگانیی‌و وه‌به‌رهێنانی سعودییه كۆبووه‌وه‌و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبووونه‌وه‌كه‌ش به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند، "عێراق سوره له‌سه‌ر بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندیی‌و هاوكارییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودییه، كه ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌بێت".
سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕاشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خوازیاری لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیدی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه له‌یه‌كتر، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاسایش له‌ناوچه‌كه، دوركه‌وتنه‌وه له گرژیی‌و ململانێ بێسووده‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری بازرگانیی‌و وه‌به‌رهێنانی سعودییه ڕایگه‌یاند، سعودییه خوازیاری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی‌و ئابوورییه له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی نوێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".
ڕ . ج