شارپرێس:
بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان عێراق‌و ئێران هیچ سودێكی بۆ عێراق نابێت، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌ی ئابووریش به‌عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی عێراق.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه داوایكردووه له‌به‌ر هه‌ستیاره بابه‌ته‌كه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه به‌ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدیدی قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان ئێران‌و عێراق له‌ڕۆژانی ڕابردوودا واژۆكران، گه‌وره‌ترین سودی بۆ ئێران هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌ك سودی بۆ عێراق نه‌بووه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزانی نێوان هه‌ردوو وڵات زیانی 140 بۆ 200 ملیۆن دۆلار له‌عێراق ده‌دات، چونكه عێراق 40 دۆلاری بۆ ڕسوماتی هه‌ر ڤیزایه‌ك وه‌رده‌گرت، له‌كاتی سه‌ردانی ئێرانییه‌كان بۆ مه‌زراگه‌ی شیعه‌كان عێراق داهاتێكی گه‌وره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌مه‌به‌دوا ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستناكه‌وێت.
عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌ری، كه په‌رله‌مانتارێكی عێراقه پێی وایه ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق‌و ئێران "ده‌سته‌واره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتی بۆ ئێران هه‌بووه".
ڕ. ج