تورکیا سزای لەسێدارەدانی بۆ هەشت زیندانی دەرکرد

sharpress.net

453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

14/03/2019‌

شارپرێس:
دادگای توركیا، بەتۆمەتی ئەو هێرشەی لە ساڵی 2016 لە شاری غازی عەنتاب ئەنجامدرابو هەشت تاوانباری لەسێدارەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە "دادگای توركیا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت ئەندامی سەر بە رێكخراوی داعش دەركرد، كە تاوانبارن بەو هێرشەی لە ساڵی 2016 دا كرایە سەر ئاهەنگێكی هاوسەرگیری و بەهۆیەوە 57 كەس گیانیانلەدەستدا".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی 20 ی ئابی 2016، لەلایەن ئەندامانی داعشەوە لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكەوە لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە شاری غازی عەنتاب لە باشوری رۆژهەڵاتی توركیا، 57 كەس گیانیانلەدەستدا.

پاش ماوەیەك لەو دو روداوە، هێزەكانی ئاسایشی توركیا 10 كەسیان بە تاوانی ئەنجامدانی ئەو دو هێرشە بۆمبیە  دەستگیركرد و رایانگەیاند، تۆمەتباران سەر بە رێكخراوی داعش-ن و هێرشەكانیش لە چوارچێوەی كار و چالاكیە توندڕەویەكانی چەكدارانی رێكخراوی داعش بوە لەو ناوچەیەدا.
هـ ـ ب




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved